هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێران بە ئەنقەست تەقەیان لە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ کرد

ک.م.م.ک:

سێ شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە سێهەمین ڕۆژی گیان لەدستدانی نەسرین قادری خوێندکاری زانکۆی مەریوان دانیشتووی تاران، هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێران تەقەیان لە پاشنەی پێی فواد نیک پی، تەمەن ١٤ ساڵ- خەڵکی گوندی نێی مەریوان، لە دووری کەمتر لە یەک میتر و بووە هۆی هەڵوەشانەوەی پاشنەی پێی ئەم هاووڵاتییە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فەواد نیک پی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕدایە.

فەواد نیک پی کوڕی فاروق نیک پی، یەکێک لە زیندانییە سیاسییەکانی پێشووی دانیشتووی شاری مەریوانە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *