شاباد؛ کچێکی مامۆستای زمانی کوردی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٧ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی،هاووڵاتییەک بە ناوی کەژاڵ وەتەنپوور خەڵکی شابادی پارێزگای کرماشان و مامۆستای زمانی کوردی لە ڕەوتی خۆپێشاندانە جەماوەریەکانی گشتی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژەی بکرێت کە، بنەماڵەکەی بەردەوام سەردان وبە دواداچوونی ئۆرگانە ئەمنیەتییەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی هەواڵی ناوبراو بەڵام تائێستا تەنانەت بنەماڵەکەشی هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و دۆخی تەندروستی و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە نازانن.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *