دەسبەسەرکرانی پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە سنە و بێ ئاگایی لە چارەنووسیان

ک.م.م.ک:

دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، ۵ هاووڵاتی خەڵکی شارۆچکەی “دووشان” سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی؛ “مەجید کەرەمی، میلاد کەرەمی، مێهرشاد کەرەمی، سۆران کەرەمی و ڕەحمەت جەهانگیریان ” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە گوێرەی هەواڵەکانی گەیشتوو، مەجید، میلاد، مێهرشاد و سۆران کەرەمی برانە و ڕەحمەت جەهانگیریان خاڵی ئەو چوار برایەیە. دەستبەسەر کرانی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتی گشتگیرەکان بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە بەڕێوە چووە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *