مەریوان؛ خەبات وەیسی بۆ جاری دووهەم لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران جارێکی دیکە “خەبات وەیسی” تەمەن ٢٤ساڵ خەڵکی گوندی گوڵچیەر سەر بە شاری مەریوانیان دەستبەسەر کردەوە.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٩ی مانگی خەرمانانی ڕابردوو دا لە کاتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا بوو، و لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کرا بوو.

ناوبراو لە ڕۆژی ٢٦ی مانگی ڕەزبەری ڕابردوو دا بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەنی به شیوەی کاتی ئازاد کرا بوو، و لە سەعاتی ٢ی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی تر بێ ئیزنی دادگا و دادوەر هێرشیانکردە سەر ماڵی ناوبراو و دیسان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *