ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو چەندد هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کە دژبە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بەشداریان کردبوو، دەستبەسەر کراون و لێرەدا ناوەکانیان خەینەڕوو.
دەڕەشاری ئیلام؛
١. ڕۆژی شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حەمید زەینیوەند ٣١ساڵ تەمەن، کوڕی محەممەد حسەین، پاش بانگهێشت کردنی بۆ دادگا، دەستبەسەرکرا
سنە؛
١. ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەر لە گۆڕەپانی ئێقباڵ ـی شاری سنە هاوڵاتیتەک بەناونیشانی ئەهوەن خادەمی دەستبەسەرکرا.
٢. ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، لە گۆڕەپانی ئێقباڵ ـی شاری سنە هاوڵاتییەک بەناونیشانی کەیوان محەممەدی دەستبەسەرکرا.
ق.ش