ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵەی سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی گەنجێکی ١٨ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی مەتین ئەمینی کوڕی جەمشید کە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی لە ماڵی باوکی لە گەڕەکی نەشیمیلانی ئەو شارە دەستبەسەرکرابوو، وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ وڵامێکێکیان پێنەداونەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
شیاوی باسە، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدابوو مەتین ئەمینی گوازرابوویەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە و لەبەردەم لێکۆڵینەوە و سناریۆی مەترسیداردایە و پێدەچێ بۆ دانپێدانانی زۆرەملێی تێلەفزیۆنی بردبێتیان بۆ شاری سەقز و بیانهەوێ تاوانێکی قورسی بخەنەپاڵ و سناریۆیەکی مەترسیداری دیکە دژ بە گەنجانی کوردستان ببەن بەڕێوە.
وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو رێخراوە و دامودەزگا مافی مرۆیی و نێودەڵەتییەکان ئاگادار دەکەینەوە ببن بە دەنگی گەنجانی کوردستان و ڕێگەنەدەن دەسەڵاتی دژەمرۆیی کۆماری ئیسلامی چیتر تاوانی نامرۆڤانە لە کوردستان پەرەپێبدات.
ق.ش