ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ۱٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، بەپێ هێڕشی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران لەسەر گردبونەوەیەکی خوێندکاران و ژنان لە بۆکان، دوو کچی تەمەن ۷ و ۱۰ ساڵ بە چەکی ساچمەیی بریندار کران.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەسەر ناسنامە و دۆخی ئەو دوو منداڵە، هیچ زانییارییەک لەبەردەست نییە.
ع. س