ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان یەکشەممە ۱٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتیی وەرزشوانی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی ئەمیر جاویدان و فەرزاد همتی، لەلایان هێزئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا لەسەر چارەنووسییان هیچ زانییارییەک لەبەر دەست نییە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هاوڵاتییەک بە ناوی مەرزییە حوسەینی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان لە رەوتی خۆپیشاندانەکان دژ بە کوشتنی نەسرین قادری خوێندکاری زانکۆی عەلامە لە تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی راپۆرتەکە، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە فشاریان لێکراوە بۆ ئەوەی بابەتی دەستبەسەرکردنی منداڵەکەیان بۆ میدیاکان باس نەکەن.
هەر ووها بێهزاد ئەدوایی خەڵکی گوندی سڵین-ی سەر بە هەورامان و دانشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەمەبەستی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران تا ئێستا چەندین هەزار کەسیان لە کوردستان دەستبەسەرکردووە.
ع. س