3 هاووڵاتی لە شارەکانی ئابدانان و دێهلۆران دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، هەینی ۱۳ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناونێشانی مەهدی شێخی و محەمەد حوسەین یەعقوبی، خەڵکی شاری ئابدانان، بەهۆی بەشداربوونیان لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنیکی نادیار.


هاوکات هاووڵاتیییەک دیکە بە ناوی مریەم چامە خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گواستراوە بۆ شوێنیکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *