ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لەم چەند رۆژەی رابردوودا ٤ هاوڵاتی بە ناوەکانی مەحموود ئەمینی پوور، عەلی حوسەینی، سامان ڕەزایی، ٢٠ ساڵە، و پێژمان جابری لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییانە لە پەیوەندی بە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی گشتی لە شاری ئابدانان هاتۆتە ئاراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر