دەسبەسەرکردنی خوێندکارێک و مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە ئیلام و بیجاڕ

ک.م.م.ک:

شەممە ٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی ” ئارین کۆخایی ” لە پەیوەندی بە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی خەڵک دژی دەسەڵات لە ئیلام لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها، کەسێکی تر بە ناسنامەی” زەهرا عەلەمداری” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری بیجاڕ، خوێندکاری بەشی هونەری زانکۆی تاران لە ڕێکەوتی ٢٦ ڕەزبەری ئەمساڵدا لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *