ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، واران محەممەدنەژاد خوێندکاری باڵای هونەری زانکۆی یەزد و ئەندامی ئەنجوومەنی کتووری ــ کۆمەڵایەتی نۆژین بەنانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵەکە، واران محەممەدنەژاد ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەزبەر لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
شیاوی باسە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەر سێ ئەندامی بنەماڵەی واران محەممەدنەژاد بەناوەکانی، سەحەر وەهابی، دایکی واران ویدا محەممەدنەژاد، خوشکی واران و پەیام میەری، هاوژینی واران، کاتی سەردانیان بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی شارامفەڕی سنە بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆخی واران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.
ق.ش