ک.م.م.ک:
شەممە ۷ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کورد، خوێندکارێکی بەشی خوێندنی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ڕازی لە کرماشان، بە ناوی “محەمەد مورادی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە بەشە ناوخۆیی(خوابگاە) ئەشرەفی دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر ووها لە هەواڵێکی دیکەدا، لە ڕێکەوتی٤ی خەزەڵوەر لە ڕۆژی چڵەی ڕێوڕەسمی ژینا ئەمینی، “محەمەد ساعد”، خوێندکاری بەشی خوێندنی گەنجان لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی و خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا.
ع. س
- ئاشکرابوونی ناونیشانی ئەندازیارێکی دەستبەسەرکراوی کامێرانی لە تاران
- دوو هاووڵاتی لە مەریوان و شنۆ دەستبەسەر کران