دەستبەسەری خوێندکارێکی دیکە لە کرماشان و پارێزەرێکی دادگا لە پاوە

ک.م.م.ک:

شەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکاری بواری زانستی کۆمپیۆتەر لە زانکۆی ڕازی کرماشان، لە شوێنی حەسانەوەی خوێندکاران بەناو ئەشرەفی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

لە هەواڵێکی دیکەدا لە شاری پاوە پارێزەرێکی دادگا بەناونیشانی قەهرەمان کەریمی لە ڕێکەوتی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە ناوبراو هاوژینی نگین مەحموودی ـە کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەرەوە پاش ئامادەبوونی لە دادگای حکوومەتت ئێران لە پاوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە کرماشان ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *