بۆکان؛ ٩ خۆپێشاندەری دیکە دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ۷ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی،
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە رەوتی گردبوونەوە ناڕازییەکان لە بۆکان،
نۆ هاووڵاتی بە ناوەکانی سەیوان سراج، ئەرسەلان عەزیزی، زانیار عەلیزادە، شاهین سلێمانی، سەیوان ڕەحیم زادە، فەرهاد ئابدار، هیوا لوتفوڵڵایی، هێمن لوتفوڵڵایی و یادگار عەلیزادەیان دەستبەسەر و گواستیانە بۆ شوێنەکانی نادیار.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *