بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شەممە ۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، لە ڕێوڕەسمی چلەمینی مینۆ مەجیدی هاووڵاتی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتیەکیان بە ناسنامەی سید عارفان حسێنی خەڵکی کرماشان دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ گرتووخانەی حکوومەت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی هەینی ٦ی خەزەڵوەر، هاوڵاتییەک بە ناوی عەبدوڕەحمان مەحموودی ئەقدەمی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەکانی ئێران رەوتی گردبونەوە ناڕەزایەتیەکاندا هاووڵاتیەکی دیکەیان بە ناوی وەحید ڕەحیمی خەڵکی ورمێیان دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی باسە،، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەمەبەستی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران چەندین کەسیان دەستبەسەرکردووە تا ئێستا چەندین کەس لە گرتووخانەکانی حکوومەت دا لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *