هاوڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد لوتفوڵڵاهی خەڵکی سنە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەگرانی بریندار و دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکان، ناوبراو لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی پیشاندانەکانی شەش حەوتووی دوایی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بەهۆی ئەشکەنجەی گرانەوە پاش دەستبەسەری گیانی خۆی لەدەستداوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *