یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی قەسری شیرین لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:

هەینی رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، “مێهدی فەقیری” خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان کە ڕۆژی پێشووتر لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی بریندار و دەستبەسەر کرابوو گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرت، مێهدی فەقیری لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی شاری قەسری شیرین دا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و دەستبەسەر کرا بوو، لە گرتووخانەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دا لە ژێر زەبر و زەنگ و ئەشکەنجەی سەختی نامرۆڤانەی بەکرێگیراوانی حکوومەتی ئیسلامی گیانی لەدەست دا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *