سلایدەرگرتن و زیندان

برینداربوون و دەستبەسەر کردنی چەند هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان

ک.م.م.ک:

هەینی رێکەوتی ٦ی گەڵارێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ووشتەپەی بۆکان بۆ سەرخەڵکی خۆپێشاندەرانی ناڕازی ٧ هاووڵاتی برینداربوون و زیاتر لە ١۵ هاووڵاتیش دەستبەسەر کران.
کە ناوەکانیان بەمجۆرەیە کە لە ژێرەوە نووسراوە.
دەستبەسەر کراوەکان؛
١- زانیار حەمزە قوڕەیش
٢- زانیار عەلیزادە
٣- یادگار ڕەحیم زادە
٤- سێوان ڕەحیم زادە
٥- اردڵان ڕەحیم زادە
٦- ئەرسەلان ڕەحیم زادە
٧- دیاکۆ(ناسناوی نەزانراوە )
بریندارەکان؛
١- مستەفا ڕەحیم زادە
لە دۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
پێویستە بگوترێ کە، بە گوێرەی هەواڵی بڵاوکراوە لە “چاونیوز” ئەمڕۆ ٧ی گەڵارێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران جارێکی تریش هێرشیانکردە سەر قوتابخانەکانی کوڕانە و کچانە لە ووشتەپە و چەندین قوتابی تریان دەستبەسەر و لە گەڵ خۆیان بردن.

شیاوی باسە کە، بە گوێرەی هەواڵی بڵاوکراوە لەو سایتەوە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییانە وێڕای لێدان و زۆرەملی و توندوتیژی بووە.

ع. ر

Related posts

برینداربوونی کاسبکارێک بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی و دەستبەسەرداگرتنی مەڕەکانی

ڕێگریکردن لەگواستنەوەی دوو زیندانی سیاسی بۆ نەخۆشخانە

Bilal Enferadi

پەیام مەنبەری بە بارمتە لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کرا

Leave a Comment