نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک لە سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کورش کەریمیان ٢٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی سەقز کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لەچارەنووس و دۆخی سڵامەتی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە ڕێوڕسمی چلەی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *