گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی دیکەی خۆپیشاندەر لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

هەینی ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، “مەسعوود ئەحمەدزادە” خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی گەڕەکی ئێرانپەیما بەهۆی قووڵی برینێکەوە کە فیشەکی شەڕی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتبوویە جەستەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵەکە، مەسعوود ئەحمەدزادە ڕۆژی پێنجشەممە لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شاری مەهاباد کەوتەبەر فیشەکی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕۆژی دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی گرانی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە کە، لە ڕۆژی چلەی ژینا ئەمینیی خۆپیشاندانەکان لە مەهاباد تەشەنەی کرد و هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران خەڵکیان دایە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان کە تا ئەم کاتە بەهەژماری ئەم هاوڵاتییەوە، ٦ کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە مەهاباد کوژراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *