کۆڵبەرێکی دیکە لە هێڵی سنووری سەردەشت کوژرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ۵ی گەڵارێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئیسماعیل عەلیزادە ” تەمەن ۵۰ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری سەردەشت کە بۆ گوزەرانی ژیانی ڕۆژانەی خۆی و بنەماڵەکەی بە نەخوازراوی خەریکی کۆڵبەری بوو لە هێڵی سنووری دۆڵەبی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کرد و هەر لە وێ گیانی لەدەستدا.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، لە دۆخی تەرمی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *