کوشتنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتێکی تری خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ۵ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “سەعید پیرۆ ” لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک دژی دەسەڵاتی ئێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.

هەروەها بەپێی هەواڵێکی تر هاووڵاتییەکی خەڵکی “میراوای” سەر بە شاری بۆکان بە ناوی “ئەسعەد کەریمی” کوڕی حەسەن لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *