ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنج شەمە ۵ـی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ـی کوردی، ٣ هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەری ئەو شارە کوژراون کە ناوەکانیان بەم شێوەیە:
١. شاهۆ خزری
٢. کوبرا شێخە
٣. زانیار ئەبووبەکری کوڕی سوڵتان
شیاوی باسە بەبۆنەی ئاسایی نەبوونی دۆخەکە و داخستنی ئینتەرنێت زانیاری تەواو لە سەر کوژراو و بریندار و دەستبەسەرکراون بەدەستەوە نییە.
وێنە لە جاونیوز گیراوە
ق.ش