ک.م.م.ک:
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، سێ کۆڵبەر بەناوەکانی وەلی ئەمینیی کوڕی غەریب، ئەیووب بابایی کوڕی شەبیب و سەلام سەفایی کوڕی حەسەن، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندارکران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم سێ کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوازران و هەنووکە لەبن چاودێری تایبەتی پزیشکیدان.
شیاوی باسە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداریپێدان یان ئاگادارکردنەووی پێشوەختە، ئەم کۆڵبەرانەیان کردە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان.
ق.ش


