سەقز؛ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتییەکی بە ناسنامەی کارۆ مەنسوری خەڵکی شاری سەقزیان دەستبەسەر کردووە و گواستوونەتەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەت لەو شارە.

جێی ئاماژە پێکردنە کە، هاوکات لەگەڵ گردبونەوەکانی ناڕەزایی لە کوردستان و ئێران، هێزە ئەمنییەکان بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان ،دەستیان کردووە بە هەڵمەتی بەرفراوانی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *