نووسینگەی گۆڤاری “ئوزگورهالک” لەشاری ئیزمیری باکووری کوردستان کەوتە بەر پەلاماری پولیسی تورکیا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۱۱کەس لەڕۆژنامەوانانی ڕۆژنامەی ” ئازادیا وڵات” کەلەم دواییانە کەوتنە بەر پەلاماری پولیسی تورکیا بۆ نووسینگەی ڕۆژنامەکە و دەستبەسەرکرابوون لەشاری ئامەد لە باکووری کوردستان،  تۆمەتی ئەندامەتی ڕێخراوەی تیرۆریستیان درایە پاڵ.

لەهێرشی چەندد ڕۆژی پێشوو بۆسەر نووسینگەی سەرەکی ڕۆژنامەی “ئازادیا ووڵات” ۲٤ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکران.۱۳کەسیان پاش لێپرسینەوە سەرەتاییەکان ئازادکران بەڵام دوێنێ ۱۱ی دیکەیان نێردرانە دادگا و ئەوانە بە تۆمەتگەلی ئەمنی وێدەچێ زیندانی دوور ودرێژیان بۆببڕدرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان