خۆکووژی و کوشتنژنانسلایدەرکوژراوگرتن و زیندان

قوروە؛ گیان لەدەستدانی کچێکی خوێندکار لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، کچێکی ٢١ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری قوروە بەناونیشانی “نگین عەبدولمەلەکی”, خوێندکاری ئەندازیاری پزیشکی زانکۆی پیشەیی هەمەدان، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دژی کوشتی حکوومی ژینا ئەمینیی، بەزەبری باتوونی هێزە ئەمنیی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، بەبۆنەی زەبر و لێدانی زۆری باتوون لەسەری تووشی خوێنبەربوون دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نووستنگەی خوێندکاری و هەر لەوێ گیانی لەدەستدەدات.

ق.ش

Related posts

زیندانییەک لە ئیلام لە سێدارە درا

Rahim Kholafai

هەمەدان؛ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی ٢ مامۆستای ئاینیی کورد

شۆڕش بەرهەم بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

Leave a Comment