KMMK:
شەممە 20ی بەفرانباری 2720ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناسناوی « ئارام ئیسماعیلی» 35 ساڵان خەڵکی گوندی «کێڵە کەوە» سەر بە شاری دیواندەرە لە بڕواری 25ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ گرتوخانە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە گواستراوەتەوە.
بە پێی راپۆرتەکە: هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ ئیزنی دادوەر هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردوە.
شایانی وتنەکە: تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە و سەرەڕای تێپەڕینەی 25 رۆژ لە دەستبەسەر کردنی ئرم شارۆمەندە و بەدوداچونی بنەماڵەکەی هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن، تۆمەتگەلی پاڵدراوبەم کەسە، بارودۆخ و شوێنی هێشتنەوەی لەبەردەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


