ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، دووشەممە ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، مەلا “ئەنوەر ڕەستگار ” پێش نوێژی ئاوایی شیخان سەر بە شاری شنۆ لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوێزرا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ.
شیاوی باسە کە، ئەم مامۆستا ئایینیە لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەری ئەمساڵدا، لە دوای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران و هەڵس و کەوتی تووندوتیژی هێزە ئەمنیەتییەکان لە گەڵ ناڕازیەکانی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە ، لە جادەی نێوان پیرانشار بۆ شنۆ دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
مەلا ئەنوەر ڕەستگار کوڕی حاجی یوسفی ڕەستگار و خەڵکی شارەدیی پەسوێیە سەر بە شاری پیرانشار.
ع . ر


