ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکێکی مافی ژنان بە ناوی ” شیلان کوردستانی” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو، دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە لە درێژەی دەسبەسەرکرانی ئەم دواییانەیە کە لە هەمبەر خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە هاتۆتە ئاراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر