کرماشان؛ ئاشکرا بوونی ناسنامەی یەکی تر لە بریندارەکانی ناڕەزایەتی گەڕەکی دەڕەدرێژ

ک.م.م.ک:

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند، لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی جەماوەری شاری کرماشان هاووڵاتییەکی یارسان بە ناوی “پەرویز یاری ” کوڕی حاتەم و خەڵکی گوندی دەرمرانی خواروو، دانیشتوی گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران، چاوی بە سەختی بریندار بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە لە درێژەدا گوتی، ئەم هاووڵاتییە لە ترسی دەستبەسەر کران لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانەوە نەیوێراوە سەردانی پزیشکی چاو بکات و خۆی شاردۆتەوە.

هەروەها ئەو سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند کە لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی گەڕەکی دەڕەدرێژ ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بریندار بوونە بەڵام بنەماڵەکانیان بە هۆی زەختی دامەزراوە ئەمنییەتییەکان و لە ترسی دەستبەسەر کرانی بریندارەکان نەیانوێراوە ئاشکرای کەن و سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *