ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسانی زیندانی ئێران لە شاری بۆکان، داواکاری چوون بۆ مەرەخەسی هاوڵاتییەکی زیندانی کراو بەناونیشانی سۆران شەریفی ڕەت دەکەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە سیاسییە لە دۆخێکی ناجێگیری جەستەییدایە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکییە.
شیاوی باسە کە ناوبراو خاوەن دەرمانخانەی حەکیم لە شاری بۆکانە و دادگا حوکمی دووساڵ پلۆمپی بۆ دەرمانخانەکەی دەرکردبوو.
جێی سەرنجە کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر هەندێ کەلووپەلی تایبەتی وەکوو موبایل و کۆمپیۆتەر و کتێبی ناوبراو لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیرا و پووشپەڕی هەمان ساڵ بەدانانه بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە بۆکان ئازاد کرا.
ناوبراو لەو ماوەیەی لە دەستبەسەریدا بوو لەمافی دەستڕاگەیشتن بەپارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کرابوا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە سۆران شەریفی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ئێران لە بۆکان بە حەوت ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و بەپێی یاسای جیاکەرەوە، پێنج ساڵ لەم حوکمە ڕێی تێدەچێ جێبەجێ بکرێت.
ق.ش