ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو، حەوت کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە ڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی دژی کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ئیلام دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازراون.
ناونیشانی ئەم کەسانە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١. ووحید خەیری
٢. میترا خەیری ٢٠ساڵە
٣. سەبیە خەیری٤٠ساڵە
٤. زەینەب خەیری٢٩ساڵە
٥. سەفسەفوو خەیری ٣٨ ساڵە
٦. لەیلی فازڵی ٣٨ ساڵە( دایکی منداڵێک)
٧. زوهرە فازڵی ٢٨ ساڵە.
شیاوی باسە کە، کە ئەندامێکی دیکەی ئەم بنەماڵە بەناونیشانی نگار خەیری ١٥ ساڵ تەمەنیش دەستبەسەر کرابوو کە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ئیلام ئازاد کرا.
ق.ش


