شــنۆ; کوژرانی هاووڵاتییەک به چه‌کی گه‌رم

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی “بەهمەن شوانی” خەڵکی شاری شــنۆ، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کاتژمێر ٧:٣٠ سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، دوو کەس کە لە ناو شاری شــنۆ بە ماتۆڕسکیلێتەوە بوون، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی پراید کە بەهمەن شوانی لێخوڕیوە کردووە بووە بە هۆی کوژرانی .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فیشەکەکە بەر دڵی ئەم هاوڵاتیە کەوتووە بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی.

شایانی باسە بەهمەن شوانی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری دەروونناسیدا.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *