KMMK:
یەکشەممە 10ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناونیشانی “امید مستەفایی” خەڵکی شاری هەرسین سەر بە کرماشان لە زیندانی حکوومەت لە کرماشان جێبەجێ کرا.
شیاوی باسه کە، ناوبراو پێشووتر بە تۆمەتی پێوەندی بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام محکوم کرابوو و بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەوڕۆ لە زیندانی دیزەڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی لە کرماشان ئەم حوکمە جێبەجێ کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان


