ماوەی دەستبەسەرکردنی سامان غەزاڵی زیندانی سیاسی پێشوو درێژکرایەوە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری٢٧٢٢ی کوردی، ماوەی دەستبەسەرکردنی “سامان غەزاڵی” تەمەن ٣٤ ساڵ، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری مەهاباد بۆ ١٥ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سامان غەزاڵی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ سێیەمی مانگی ڕەزبەر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌کانی حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌ به‌ بێ فه‌رمانی دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و بۆ ئیتلاعاتی ئێران له‌ شاری ورمێ گوازرابووه‌وه‌.

ناوبراو پاش تێپەڕاندنی ماوەی لێپرسینەوە لە ١٠ی ڕەزبەردا بۆ زیندانی ناوەندیی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە و ئەم زیندانییە سیاسیەی پێشوو لە کاتی لێپرسینەوەدا ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی دراوە.

سامان غەزالی ماوەی ١١ ڕۆژە لە مافی پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەیەوە بێبەش کراوە و لە دۆخێکی نالەباردایە و بە هۆی دیارنەبوونی چاڕەنووسی و دەستبەسەرکردنی نایاسایی مانی لە خواردن گرتووە.
پێشتریش سامان غه‌زالی چالاکی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد لە ڕۆژی ٩ی مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی پاش ته‌ساندنی ٩ مانگ زیندانی بە لێبوردنی لقی باڵای دادگای لێپرسینەوە له‌ زیندانی ئێران له‌ مه‌هاباد ئازاد کرابوو.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *