دێوڵان، بێ ئاگایی لە چارەنووسی هاووڵاتیەک

ک.م.م.ک:
سێشەممە ۲٦ی رەزبەری ۲۷۲۲ی کوردی، بەپێی راپۆرتەکان، چارەنووسی “سیروس عەباسی”، چالاکوانی مەدەنی دەستبەیەرکراوی خەڵکی دێولان، نیگەرانی لەلای کەسووکاری دروستکردووە.

جێگای ئاماژەیە، ئەو چالاکوانە مەدەنییە دوای دەستبەسەرکردنی گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە و تا ئێستا هیچ زانییارییەک لەسەر چارەنووسی بەدەستەوە نییە.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ۳۰ی خەرمانانی ئەمساڵ لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی کوردستان لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *