ک.م.م.ک:
دووشەمە 25ی رەزبەری 2722ی کوردی، “ئەحمەد عەلیزادە” مامۆستایی خۆێندنگاکانی بەشی ناوەندی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی تر بەناوی “سەعید رەحمەتی” 28 ساڵە و هاووڵاتی شاری ئابدانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی ناوبراوەکان پەیوەندیی بەخۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی کوردستان و سەرجەمی گەلانی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینیەوە هەیە.
ع. س