لە شارەکانی مەریوان و مەهاباد دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

هەینی رێکەوتی ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی پووریا(سۆران )ڕەشیدی خەڵکی شاری مەریوان لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری قەزوێن دەستبەسەر کرا.

ناوبراو لە ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی ڕەزبەر دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دەستبەسەر کردنی.

هەروەها و لەم چوارچێوەیەدا شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەر هاووڵاتییەکی تر لە شاری مەهاباد بە ناوی نیگار عەبدوڵڵازادە کاربەدەستی پۆست بانکی وەتمانی، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە بگوترێ کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی نیگار عەبدوڵڵازادە لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *