چارەنووسی نادیاری چەندین دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانی سەرتاسەری

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چارەنووسی سێ ئەندامی یەک بنەماڵە بە ناوەکانی “ڕامین فاتێحی”، “ڕادا فاتێحی” و “وریا فاتێحی” دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سەقز نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕامین فاتێحی لە ڕێکەوتی21رەزبەر لەباخچەیەکی نزیک سەقز و وریا فاتێحی لەماڵی باوکی و ڕادا فاتێحی لە ڕێکەوتی22ی رەزبەر لەماڵی تایبەتی خۆی دەستبەسەرکراوە.

هەروەها لە ڕێکەوتی6ی ئەم مانگە هونەرمەندی شاری ورمێ “ئەمین کەریمی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *