سلایدەرگرتن و زیندان

سنە؛ بەردەوامی شەپۆلێکی تووندی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەمیر غەییاسی ” تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری سنە لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

پێویستە بگوترێ کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی گشتگیر لە کوردستان و ئێران، دەستیان کردوە بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان.

ع . ر

Related posts

نادیاربوونی چارەنووسی دوو کەس لە ستافی فریاگوازری پزیشکی مەهاباد

Rahim Kholafai

بانگهێشت و دەستبەسەری محەممەد قادرپوور لە پیرانشار

Bilal Enferadi

کوژرانی هاوڵاتییەک بەهۆی ئەشکەنجەوە

Rahim Kholafai

Leave a Comment