ئازادی دوو هاوڵاتی لە سنە و کۆتۆل بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێکی ٢٠ساڵ تەمەن بەناونیشانی پەردیس جاوید کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی کوردستان و دیکەی نەتەوەکانی ئێران دژبە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

شیاوی باسە، پەردیس جاوید لەلایەن هێزە ئەمنییەمانی حکوومەتی ئێرانەوە بەتەقەی ڕاستەوخۆی فیشەک لە سنە بریندار کرابوو.
هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ئەو ماڵەی کە ناوبراو لەوێ خۆی حەشار دابوو و سەرەڕای ئەوەی کە برینداربوو دەستبەسەریان کرد.

لە هەواڵێکی دیکەدا و هەر لەم پێوەندییەدا، هاوڵاتییەک خەڵکی کۆتۆل(قطور) بەناوی عیسا هادیزادە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
هەندێ لە ڕاپۆرتە خۆجێیەکان سەبارەت بە ئازادی عیسا هادیزادە لە ڕۆژی دوای دەستبەسەری واتە ٢٢ی ڕەزبەر زانیاریان دابوو .

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *