ک.م.م.ک.:
سهبارهت به دهستبەسەرکردنی
سهدان كهس له ناڕهزایهتییه جهماوهرییهكانی ئهم دواییه و گواستنهوهیان بۆ ناوهندهكانی دهستبهسهر و زیندانهكان و ههروهها ئهو ڕووداوه به ئهنقهستانهی كه حكومهتی ئێران له ههندێك بهندیخانهدا بهو هۆیهوه دروستی كردووه، به جددی نیگهرانهی خۆمان لەمەڕ بارودۆخی تهندروستی بهندكراوان له زیندانیانی گشتی و سیاسی بە تایبەتی ڕایدەگەیەنین.
هێرشی هێزی پاراستن و ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بۆ سەر زیندانیانی زیندانی سنە، ئاگرکەوتنەوە لە بەندیخانەی لارک و ئاگرکەوتنەوە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران تەنیا سێ حاڵەتن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویانداوە نیشاندەری دۆخی نائاسایی لەناو بەندیخانەکان و مەترسی بۆ سەر زیندانییەکانە.
لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە، ئەو بەندکراوانە لەلایەن کارمەندانی زیندانەوە لێیان دراوە و ئەشکەنجە دراون.
لە زیندانی لارک ئاگر کەوتەوە و دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئێران رێگەیان نەدا زانیاری لەو بارەیەوە بگات و تا ئێستا روون نییە چی بەسەر بەندکراوان ھاتووە.
لە زیندانی ئێڤین، دوای بڵاوبوونەوەی وێنە سەرەتاییەکانی ئاگرکەوتنەوە بەرفراوانەکەی بەندی ٧ و ٨ی ئەم زیندانە، هەواڵی برینداربوونی چەند بەندکراوێک بڵاوکرایەوە.
وەک هەمیشە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئێران هەوڵی پرۆژەکردن و پەراوێزخستنی ئەم ئاگرەیان داوە و بە سەپاندنی کەشێکی ئەمنی ڕێگرییان لە چوونی خەڵک بۆ بەندیخانە کردووە و لە خەڵکی ناڕازییان لێداوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە شارەکانی وەک سنە (سنندج)، سەقز ، کرماشان، مەریوان، دیواندەڕە، بوکان، مەهاباد، سەقز، ئیلام و شــنۆ لە کوردستان لانیکەم سێ هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتیی ناڕازی دەستبەسەر کراون.
جگە لەوەی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران ٤٠ کەس کوژراون و سەدان کەسیش بریندار بوون.
بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیموکراتیک دەکەین شاندێکی بێلایەنی نێودەوڵەتی پێکبهێنن بۆ چوونە ناو زیندانەکان و لێکۆڵینەوە لە باری تەندروستی زیندانیان بکەن.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە بە کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی یاسایی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پێش بە حکومەتی ئێران بگرێت کە بەردەوام بێت لە کوشتن و ئەشکەنجەدانی خەڵک.
داوا لە وڵاتانی دێموکراتیک دەکەین بەتایبەتی لە ئەوروپا و ئەمریکا، پەیوەندییە دیپلۆماسی و سیاسییەکانیان لەگەڵ ئەم حکوومەتە پاوانخوازە ببڕن و لەپاڵ گەلی ئازادیخوازدا بوەستن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان