ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناونیشانی شارۆخ مووسازادەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
هەر لەم چوارچێوەیە، ٢ی ڕەزبەر شیوا کیانفەڕ هاوڵاتی خەڵکی ورمێ لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو لە پێوەندییەکی تێلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، هەواڵی ڕاگواستنی بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ ڕاگەیاندووە.
هەروەها قوتابییەک بەناونیشانی شایان مەردووخی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش