مەهاباد؛ خوێندکارێکی کوردی زانستگای ڕەجایی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێکی کورد بە ناوی ” مێهران رەزمان ” خەڵکی شاری مەهاباد، خوێندکارێ بەشی گرافیکی زانستگای ڕەجایی تاران لە گۆڕەپانی ئیستیقلال لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە هەمبەر بەشداری لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی جەماوەری دەستبەسەر کراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *