ئاگرکەوتنەوە لە گوندی کڵاوە سەر بە ڕوانسر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئاگرکەوتنەوە لە  گوندی کڵاوە سەر بە ڕوانسر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە۱٥ی خەرمانان ساڵی ۱۳۹٥ئاگر کەوتنەوە لە لەوەڕگەکانی گوندی کڵاوە بو بەهۆی سوتانی۸۰٪لەوەڕی کۆکراوە کە بۆ وەرزی زستان بەکار دەهێنرێت.

ئەم ئاگر کەوتنەوە بوە بە هۆی زیانێکی گەورە لە ژینگە و زیانی گەیشتو بە ئاژەڵداران و وەرزێڕانی ئەم گوندە پتر لە پەنجا ملوین بەراوەرد کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دارستان و لەوەڕگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی بەهار و هاویندا لە لایەن کەسانی نە ناسراوەوە ئاگریان لێ بردراوە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەر کردنی ئەم کەسانە نەدراوە؛هەروەها حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەم ئاگر تێبەردانانە بێ دەنگی هەڵبژاردوە و تا ئێستا هیچ جۆرە قەرەبوویەک بۆ گوندنشینان نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان