دەستبەسەری چەندد هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکان دەستبەسەر کراون کە ناونیشانی ئەم کەسانە و شارەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەن.

کرماشان؛

١. جەعفەر ئەمینی، هونەرمەند و چالاکی ژینگەپارێز کە ڕێکەوتی١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شنۆ؛

١. شاهۆ بەرهەم، ١٨ ساڵ تەمەن کوڕی عیسا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بۆکان؛

١. شۆڕش میرانی ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

پیرانشار؛

١. سۆران خزری ٢١ی ڕەزبەر لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و دۆخی سڵامەتی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *