کوردستان؛ سێ هاووڵاتی دیکە دەستبەسەر کران

ک.م.م‌.ک:
پێنجشەمە 21ی رەزبەری 2722ی کوردی، خوێندکارێکی بەشی هونەری و ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگیی “نوژین” بە ناوی واران محەمەد نەژاد خەڵکی گوندی تەنگیسەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە لایەکی دیکەوە، ڕێکەوتی 18ی رەزبەر هاووڵاتییەکی تر بەناوی ماهان خودادۆست هونەرمەند و هاووڵاتی شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕێکەوتی 17ی ئەم مانگە، هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی سنە بەناوی سیروان عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.


شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی ناوبراوەکان پەیوەندیی بەخۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی کوردستان و سەرجەمی گەلانی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی هاوڵاتیی شاری سەقز و تاوانەکانی ڕژێمی ئێران و سیاسەتەکانی دژە مافی مرۆڤە لە بەرامبەر خەڵکی کوردستان و ئێران بووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *