ئاشکرابوونی ناونیشانی چەندد هاوڵاتی دیکە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو بەسەدان هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە کوردستان دەستبەسەر کراون و بەبۆنەی داخستنی هێڵی ئینترڕنێت و میلیتاریزەکردنی کوردستان و پساندنی پێوەندی خەڵک لە ناوخۆ و دەرەوە، ناونیشانی زۆربەی کوژراوان، برینداربووان و دەستبەسەرکراوان نادیارە، هەربۆیە هەرکات ناونیشانی چەندد خۆپیشاندەرێک ئاشکرا دەکرێت و ئێمەیش وەکوو خۆی بڵاوی دەکەینەوە.

لە خوارەوە ناوی چەندد هاوڵاتییەک دەرکەوتووە کە لەگەڵ ناوی شارەکەی بڵاوی دەکەینەوە؛

مەهاباد؛
١. شارۆخ مووسازادە، کارمەندی دەرمانخانەیەکی ئەو شارە کە چارەنووسی نادیارە

شنۆ؛

١. فەردین بەبرزاد کوڕی خالید، چارەنووسی نادیارە

٢. ئەیووب ئاغلیانی ٢٠ساڵ تەمەن کوڕی جەهانگیر ١٥ی ڕەزبەر دەستبەسەر کراوە

٣. فەرعان ئابیاری ٢٠ساڵ تەمەن کوڕی سلێمان، یەکی ڕەزبەر دەستبەسەر کراوە

٤. حەسەن نادری ٢٧ساڵ تەمەن کوڕی ئیسماعیل ڕۆژی یەکی ڕەزبەر دەستبەسەر کراوە

٥. بەختیار قورغانی ٢٢ساڵ تەمەن کوڕی لوقمان یەکی ڕەزبەر دەستبەسەر کراوە

٦.مەنسوور جەسووری ٢٦ساڵ تەمەن، ٢١ی ڕەزبەر دەستبەسەر کراوە

بۆکان؛

١. بێهنام
فەیزیپوور کوڕی مەسعوود و خوێندکاری بواری کۆمپیۆتەر، لە کەرەج دەستبەسەر کراوە

٢. ئیدریس مامە کوڕی ئەبووبەکر
چارەنووسی نادیارە

پیرانشار؛

١. ئارام خالدی کوڕی جەلال ٢١ ساڵ تەمەن

٢. دیاکۆ ئیبراهیمی کوڕی عەزیز، ٢١ساڵ تەمەن
٣. شوانە بازرگان کوڕی ڕەحیم
٤. هیوا مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا
هەموویان خەڵکی گوندی پەسوێ سەربە پیرانشار

سنە؛

١. ئومید کەریمی ٢٩ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی گڵین
پاش ٢٣ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسی بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *